بەهۆی ڤیدیۆی کەزیەوە یانەی ئامەد سپۆر سزا دەدرێت


یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا، بەهۆی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی کەزی، یانەی ئامەدسپۆری بە زیاتر لە ١٨ دۆلار سزادا.

لە راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی راوێژکاریی یانەی ئامەد سپر بڵاویکردەوە " سزاکە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و پێشێلکردنی ئازادیی رادەربڕینە".

لیژنەی دیسپلینی تۆپی پێی تورکیا، بڕیاری سزای دارایی بە بڕی ٨٠٢ هەزار و ٥٠٠ لیرە (نزیکەی ١٨ هەزار و ٥٠٠ دۆلار)ی بەسەر یانەکەدا سەپاند. سەرۆکی یانەکە، ناهیت ئەرەنیشی بۆ ماوەی ١٥ رۆژ لە چالاکیی وەرزشی بێبەش کرد.
 
مەتین کلاڤوز، سەرۆکی ئەنجوومەنی راوێژکاریی ئامەدسپۆر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا بە تووندی رەخنەی لە بڕ و هۆکاری سزاکە گرت.
 
کڵاڤوز وتی: "بەهۆی ڤیدیۆیەکەوە کە ٢٣ی کانوونی دووەم لە لاپەڕەی فەرمیمان بڵاوکراوەتەوە، یەکێک لە قورسترین سزاکانی مێژووی یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا بەسەر یانەکەماندا سەپێنرا. ئەمە لەدەستدانی عەقڵە. ئێمە بەبێ لادان لە چوارچێوەی یاسایی، بەرگری لە مافەکانی ئامەدسپۆر دەکەین. تکایە لێگەڕێن با تۆپی پێ لە ناو یاریگەکان بێت، نەوەک بیهێننە سەر مێزەکان".

لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەم لەگەڵ هێرشەکانی هێزەکانی ئەلشەرع بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەو کوشتنی کچە شەڕڤانێک و بڕینی کەزی لەلایەن چەکدارێکی شەرعەوە، کەزی بووە بە سومبلێکی بزووتنەوەی نەتەوایەتی کورد و کوردان خۆپیشاندانی گەورەیان لە ناوخۆ و دەرەوە سازکرا و کەزیش بووە سمبولێکی ئەو خۆپیشاندانانە. 





AM:10:17:03/02/2026