شەپۆلێکی دەریای سور ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوەو دەبێتە هۆی هەورەبرووسکەو بارانی بەخوڕ و تەرزەو بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، لە چیاکانیش بەفر دەبارێت.
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی هەرێم لە نوێترین راگەیاندنیدا ئاماژە بەوە دەکات، لە ئێستادا شەپۆلەکەی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان کاریگەری هەیە و لە نێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ شەو کاریگەریەکانی زیاتر ئەبێت و لە زۆربەی ناوچەکانمان ئەگەری چالاکبوونی هەورە بروسکەی توند و تاوە باران و تەرزەی بەخوڕ ئەبێت بەتایبەتیش لەناوچەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان.
هەروەها دەشڵێت " ئەم شەپۆلە، ناجێگیریەکە توندتر ئەبێت و لە هەندێ شوێندا بەهۆی بارینی بەهێزی باران و تەرزە لەماوەیەکی کورتدا ئەگەر هەیە لافاوی خێرا و کورت خایان دروستببێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە کاتەکانی بەرەبەیانی سبەی چوارشەمە لاواز ئەبێت و لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر و کەرکوک کۆتای پێدێت و کەش جێگیر ئەبێتەوە، بەڵام لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و سۆران بارانبارینی مامناوەند و پچر پچر لەکاتە جیاوازەکانی رۆژی چوارشەمە تا کاتەکانی شەویش بەردەوامی ئەبێت.
لە بارەی پلەکانی گەرماوە، ئاراز جەبار باس لەوەش دەکات، پلەکانی گەرماش ٣ تا ٤ پلە نزمدەبنەوە و ئەگەری بارینەوەی بەفر ئەبێت لەناوچە شاخاویە بەرزەکانی وەک سەنتەری حاجی ئۆمەران.
لەلایەکی دیوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندنی رۆژانەی خۆیدا بڵاویکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە کەشی ئەمڕۆی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بە گشتی خێرای با لە زۆربەی کاتەکان چالاک دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ لە ئەنجامی دروست بوونی سەنتەرێکی نزمە پاڵە پەستۆ لەسەر عێراق و کاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور شەپۆڵێکی باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لەسەر ناوچەکەمان دەبارێت وە هەروەها بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما ئەگەرێکی کەم هەیە بۆ بەفر بارین تەنها لەسەر لووتکەی شاخە بەرزە سنووریەکان نەبێت . کەشناسی ئەوەش دەخاتەروو کە ڕێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێت (بەشی ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر- خەبات -گوێر- مێرگەسوور بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک وەک ئاکرێ بجیل ) پاشان کاریگەری ئەم شەپۆڵە زیاد دەکات بۆ سەر سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بارانی ئەم دەڤەرەش هەندێ کات بە شێوەی بارانی ماناوەند دەبێت لە زۆربەی کاتەکان. سەبارەت بە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە کاتەکانی نیوەڕۆ شەپۆڵێکی هەورە تریشقەی دەبێت هەندێ کات چەند لێزمە بارانێکی کورت خایەنی دەبێت .کاریگەری ئەم ناجێگریە تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت .
پلەکانی گەرمای سێ شەممە بەمشێووەیە دەبێت:
هەولێر: ١٦ پلەی سیلیزی
پیرمام : ١٢ پلەی سیلیزی
سۆران : ١٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەرا:٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:١٦ پلەی سیلیزی
دهۆک:١٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ :١٥ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ١٥پلەی سیلیزی
سبەی چوار شەممە بەمشێووەیە دەبێت:
ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان نیمچە هەور دەبێت جگە لە ناوچە شاخاویەکان هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە بارانێکی کەم دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە ناوچەی جیا جیا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو رۆژی چووار شەممە بەمێشێوەیە دەبێت:
هەولێر:١٥ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١١ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٣پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١١ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:١٣ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ:١٣ پلەی سیلیزی
ئاکرێ: ١٤ پلەی سیلیزی