ئەم ئێوارەیە لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتی سوریا، هێزێكی وەزارەتی ناوخۆی سوریا چوونە ناو شاری قامیشلۆوە.
سێ شەممە، ٣ شوبات ٢٠٢٦، هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاتی سوریا، پێکهاتبوو لە ١٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی و ١٢٥ ئەندام بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی ناوخۆی قامیشلۆ (سەر بە هەسەدە) چوونە ناو شارەکە.
لە ناو شارەکەدا لە کاتژمێر ٦:٠٠ بەیانییەوە قەدەغەی گشتی هاتوچۆ ڕاگەیاندراوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر ئاڵۆزیەک.
دوێنێ، ٢ شوبات هێزێک بە هەمان ژمارە چوونە ناو شاری حەسەکە.
٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، هەسەدە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا ڕاگەیاند و ئەم هەنگاوانەش لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەدان.