بارانبارین بەردەوام دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم

کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا جەست لەوەدەکاتەوە کە بارانبارین بەردەوام دەبێت و هەندێکجار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەش تەم دروست دەبێت.

کەشناسی هەرێم شەوی سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوقیکردەوە کە ئەم شەو باران بارینی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت لەناوچەکانی باکوور و ناوەراستی هەرێم ، بەڵام لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و گەرمیان و ئیدارەی راپەرین باران بارینی زیاتر دەبێت و کەهەندێ جار هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت .

راشیگەیاند" ، لەدوای نیوە شەوەوە شێوازی باران بارین نمە بارانی ئاسایی دەبێت لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم تاکو بەرەبەیان ".

ئەوەشی خستەڕو کە لەناوچەی جیا جیا کان تەم دروست دەبێت و ئێستا مەودای بینین لە پیرمام تەنها ٢٠٠مەترە .

بڕی بارانی ١٢ کاتژمێری ئەمڕۆ ٩ی بەیانی بۆ ٩ ی شەو بە ملم

- سلێمانی   ٢.٣
- چەمچەماڵ  ٠.٣
- دهۆک  ١.٣
- زاخۆ   ٧.٤ 
- ئاکرێ  ٠.٤
- ئامێدی ٧.٠ 
- بامەرنێ  ١١.٦
- بارزان  ١٠
- بازیان  ٠.٨
- دەربەندیخان  ٠.٢
11- حاجی ئۆمەران   ١.٢
12- هەڵەبجە  ٠.٨
13- کەلار  ٠.٦
14- مانگێش  ٠.٢
15- مەیدان  ١٥.٢
- سۆران  ٠.٦




PM:09:53:03/02/2026