بە وێنە.. نۆیەمین پێشانگای کتێب لە دهۆک کرایەوە

ئەمڕۆ نۆیەمین پێشانگای کتێب بە بەشداری ٢١ ناوەندی بڵاوکردنەوە لە هۆڵی زانکۆی دهۆک دەستی پێکرد.

خەلیل عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی دهۆک ڕایگەیاند،"هەر لە ڕۆژی یەکەمی کردنەوەی پێشانگاکەوە، پێشوازییەکی گەرم لەلایەن خوێنەرانەوە لێکراوه‌ و  ئامانجمان لەم پێشانگایە برەودانی زیاترە بە کولتووری خوێندنەوە، بەتایبەت لە ناوەندەکانی خوێندندا، ئەم چالاکییانە دەبنە هۆی ئەوەی سەرچاوە زانستییەکان بگەنە دەستی قوتابیان و خوێنەران، تا ئاستی ڕۆشنبیرییان بەرزتر بێت و سوود لە نوێترین سەرچاوەکان وەربگرن".

نۆیەمین خولی پێشانگای کتێبی دهۆک، نزیکەی ٨ هەزار ناونیشانی جیاواز لە بوارە هەمەجۆرەکاندا لەخۆ دەگرێت.

پێشانگاکە وەک ناوەندێکی گرنگی بەیەکگەیشتنی نووسەران و خوێنەران دەبینرێت و تا ٦ی شوباتی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێنه‌ران سەردانی بکەن.




AM:10:08:04/02/2026