بارانبارین بەردەوامە و تەم دروست دەبێت

کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچەش تەم دروست دەبێت. 

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ چوار شەممە  کەشی ناوچەکەمان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت : سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایە ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە هەندێ کاتی نیوەڕۆ پاشان لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لە شەودا.

سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران هەیە لە دوای نیوەڕۆ باران بارین  کۆتای دێت ئاسامان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت .

سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشەکانی  باکووری ڕۆژهەڵاتی  ئیدارەی گەرمیان  ئەمڕۆ تا کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمانی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچەی جیا جیا ,لە دوای نیوەڕۆ کاریگەری باران بارین کۆتای دێت لەم ناوچانە بەڵام بە هۆی زیاد ڕادەی  شێ لە هەوادا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە هەندێ ناوچە لە ئێوارەو شەودا  ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت.


بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ 
هەولێر : ١٧ پلەی سیلیزی 
پیرمام : ١٣ پلەی سیلیزی
سۆران : ١٤ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران :  ٦  پلەی سیلیزی   
سلێمانی :  ١٣ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ :  ١٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٣ پلەی سیلیزی 
دهۆک : ١٥بپلەی سیلیزی
 زاخۆ : ١٦ پلەی سیلیزی 
ئاکرێ : ١٦ پلەی سیلیزی

ئاشکراشی کرد کە سبەى پێنج شەممە کەشی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانی و شەودا لە هەندێ ناوچە  . 
 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو  بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ١٧ پلەی سیلیزی
پیرمام : ١٣ پلەی سیلیزی
سۆران : ١٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :  ٦  پلەی سیلیزی     
سلێمانی :  ١٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٥ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٤پلەی سیلیزی 
دهۆک : ١٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ  : ١٧ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ١٦ پلەی سیلیزی



AM:11:32:04/02/2026