سێ ئەندامی خێزانێکی خەڵکی بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تەقینی گازەوە گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.
چوار شەممە، ٤ شوبات ٢٠٢٦، خێزانێکی خەڵکی گوندی مەحمودئاوای سەر بە شاری بۆکان، کە نیشتەجێی تەورێزن، شەهێن ئەقدەسی (دایک)، عەلی عەلیزادە (باوک)، مەحمود عەلیزادە (کوڕ) بە هۆی تەقینی گازەوە گیانیان لە دەستداوە و مەهدیە مەدامی (بووک) برینداربوە و ئێستا لە یەکێل لە نەخۆشخانەکان لەژێر چاودێریدایە.
بەپێی ئاماری رێکخراوی فریاکەوتنی تەندروستیی ئێران، لە ماوەی ١٠ ساڵدا نزیکەی هەزار کەس لەو وڵاتە بەهۆی ژەهراویبوون و تەقینەوەی گاز گیانیان لەدەستداوە و ٧هەزار کەسیش برینداربوون.