بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی کانونی دووەم، جان نویل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، گەشتێکی دیپلۆماسی بۆ ناوچەکە ئەنجام بدات کە بەغداد و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
تەوەرە سەرەکییەکانی سەردانەکەی بریتین لەوەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی (هەسەدە) کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات.
جان نویل بارۆت ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم ڕێککەوتنە بۆ فەرەنسا گرنگە، چونکە هەم بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی فەرەنسا دەپارێزێت و هەم ئاسایشی زیندانەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاممسۆگەر دەکات.
فەرەنسا جەخت دەکاتەوە کە دەبێت ڕێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت تاوەکو مافە ئەمنی و سیاسییەکانی کورد لە سوریا پارێزراو بن.