وەزارەتی دارایی هەرێم: ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا نێردرا

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند'' داهاتی نانەوتی هەرێمی بۆ مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ خستووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ کۆتاییهێنان بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم''.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بڕی ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی مانگی یەک بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕادەست کراوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە شەوی ڕابردوو وەزارەتەکە ڕێنمایی دابوو بە بانکەکان بۆ کۆکردنەوە و ئامادەکردنی ئەو بڕە پارەیە.

ناردنی ئەم داهاتە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایە، کە تێیدا هەرێم پابەند کراوە بە ڕادەستکردنی بەشێک لە داهاتە ناوخۆییەکانی بەرامبەر ناردنی تەمویلی مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، تا ئێستا مووچەی مانگی مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٦ی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە و هەروەها، مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ی ساڵی ڕابردوو نادیارە. 




AM:11:49:05/02/2026