کەشناسی: شەپۆلێکی بەفربارین ڕوو لە هەرێم دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوەو ئاماژە بەوە دەکات سبەی هەینی، ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانێکی باکووری دەریای ناوەراست شەپۆڵێکی تری نمە باران و بەفر لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ناوچەکەمان دەگرێتەوە.

کەشناسی ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و بەگشتی بەرزترین پلەی گەرما کەمێک نزم  دەبێتەوە بە ١ – ٢ پلەی سیلیزی بە بەراورد بە پلەی دوێنێ.'' 

هاوکات، سبەی هەینی، ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانێکی باکووری دەریای ناوەراست شەپۆڵێکی تری نمە باران و بەفر لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ناوچەکەمان دەگرێتەوە بۆیە لەکاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران ولەگەل بەفرێکی کەم سەرەتا لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژ هەڵات و پارێزگای سلێمانی دەست پێ دەکات پاشان بۆ کاتەکانی  رۆژی شەممە کاریگەری  درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم . 

هەروەها، بەرزترین پلەکانی گەرمای نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :١٥ پلەی سیلیزی
پیرمام ١١ پلەی سیلیزی
سۆران ٨ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ١ پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١١ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١٣ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٤ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ١٦ پلەی سیلیزی




PM:12:33:05/02/2026