پێشەوا هەورامی بۆ حەلبوسی: تۆ زۆر لەوە بێ بایەختری


لە وەڵامی لێدوانەکانی ئەم دواییەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمانی عێراق،و سەرۆکی حزبی تەقەدوم بە ڕەتکردنەوەی بۆ سەردانیکردنی هەولێر ،وتەبێژی حکومەتی هەرێم جەختی لەوە کردەوە کە " دڵسۆزی زۆر بەنرخە و چاوەڕوانی لە کەسێکی کەم نرخ ناکرێت".

پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە (٥ی شوباتی ٢٠٢٦)، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) رایگەیاند"  سەبارەت بە دەستدرێژیەکانی ئەم دواییەی محمد حەلبوسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، وەڵامی خەڵکی کوردستان بۆ ئەوانەی سەرەوە ئەوەیە: دڵسۆزی زۆر بەنرخە و چاوەڕوانی لە کەسێکی بێ بەها ناکرێ".

 لە قسەکانیدا وتی:" هەولێر پێشوازی لە شۆڤێنیستێکی وەک تۆ ناکات. تۆ نوێنەرایەتی ئەو ئایدۆلۆژیای شۆڤێنیستیە دەکەیت کە پێویستە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ بكرێت لەسەر بۆ ئەو ملیۆنەها دۆلارەی لە ڕێگەی گەندەڵیەوە بەدەستت هێناوە، بە قۆستنەوەی خوێن و ئارەقەی گەلی عێراق، بەردەوامی بوونی کەسانی وەک ئێوە بەداخەوە ئەوە دووپات دەکاتەوە کە شۆڤێنیزم هێشتا لە عێراقدا هەڵنەوەریووە. پێویستە پەند و وانە لە مێژوووە وەربگریت؛ هەرێمی کوردستان بەرهەمی قوربانیدانێكی بێئەندازەیەو تۆ زۆر لەوە بێبایەخ تری سنورێک بۆ ئیرادەی دابنێیت".

ئەمە لە کاتێکدایە، حەلبووسی لە لێداونێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، ، هەرگیز سەردانی هەولێر ناکات و پێویستە ئەو تێڕوانینە "خۆبەزلزانییە" کۆتایی بێت و بگاتە ئاستێکی واقیعی. ئاماژەی بەوەش کردبوو، ئامادە نییە بچێتە هەولێر تەنیا بۆ ئەوەی ببێتەوە بە سەرۆکی پەرلەمان، تەنانەت ئەگەر لەسەر ژیانیشی بێت.





PM:01:53:05/02/2026