گەنجێکی کورد لە ڕیزی سوپای ڕوسیا کوژرا

‌وێنەی ئەو گەنجەی لە ڕوسیا کوژراوە

مەتین عەبدولوەهاب گەنجێکی کوردە و شەش مانگە بێ هەواڵە، ئەمڕۆ خێزانەکەی ئاگادارکراونەتەوە کە کوڕەکەیان لە جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرایندا کوژراوە.

پێنج شەممە، ٥ شوبات ٢٠٢٦، مەتین عەبدولوەهاب خدر، گەنجێکی دانیشتووی قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ١٥ ئابی ٢٠٢٥ لە ماڵ دەرچوە و ئەمڕۆ ئاگادار کراوەنەتەوە کە کوڕەکەیان کوژراوە و بنەماڵەکەی دەڵێن "چاوەڕێی گەڕانەوەی تەرمی کوڕەکەمان دەکەین و تاوەکو تەرمەکەی نەگەڕێتەوە، پرسەی بۆ دانانێین".

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە بارەی ئاگاداربوونیان لە ڕوداوەکە بە میدیاکانی وتوە "هەواڵی نەمانی ئەو گەنجەمان لە رێگای نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیاوە پێگەیشتووە، ئێستا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵداین بۆ ئەوەی بتوانین تەرمەکەی بگەڕێنینەوە بۆ هەرێمی کوردستان."


 




PM:07:28:05/02/2026