وەزیری دەروەی فەڕەنسا: دەمانەوێت مافی کورد چۆن لە عێراق پارێزراوە لە سوریاشدا وابێت

‌کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی نێچیرڤانی بارزانی- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ژان نوێل بارۆ- وەزیری دەرەوەی فەرەنسا

دوای کۆبونەوەکەیان لە هەولێر، نێچیرڤانی بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەیان ئاشکراکرد.

پێنج شەممە، ٥ شوباتی ٢٠٢٦، ، نێچیرڤانی بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند "لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختمان لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق بە چاودێریی نێودەوڵەتی کردوە".

هەروەها ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتی "ئێمە دەمانەوێت وەکو چۆن لە عێراق مافی کورد پارێزراوە، لە سووریاش پارێزراو بێت، هێزەکانی فەرەنسا و پێشمەرگە پێکەوە دژی تیرۆر جەنگان و بەردەوام دەبین". 

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبۆوە و دواتر چوە بەغداد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبۆوە و بڕیاریشە سبەینێ لەگەڵ مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی کۆببێتەوە.  




PM:10:03:05/02/2026