مەزڵوم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە

لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ جێگیرکردنی سەقامگیری لە سووریا، ڕۆژی هەینی ٦ی شوباتی ٢٠٢٦، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و شاندێکی ڕۆژاوای کوردستان لە شاری هەولێر لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەی گشتیی هەسەدە، کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێکی گرنگی لەخۆگرتبوو لەوانە جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی تایبەتمەندیی ناوچە کوردییەکان و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی سووریای داهاتوودا.
  تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم و پابەندبوونی لایەنەکان پێیەوە.

بەردەوامبوونی هەماهەنگییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و پاراستنی ئەو ناوەندانەی چەکدارانی داعش و خێزانەکانیانی تێدا دەستبەسەرن.

 قسەکردن لەسەر میکانیزمی یەکخستنی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان، بە هێزەکانی پاراستنی ژن .

هاوکات، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ ئەم قۆناغە دەربڕیوە و تیشکی خستووەتە سەر گرنگیی جێبەجێکردنی تەواوەتیی ڕێککەوتنەکان.




AM:10:24:06/02/2026