بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە.
کەشناسی ڕایگەیاند” ئەمڕۆ هەینی ٦ی شوبات، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت کاریگەری دابارین بۆ ئەمشەو زیاتر لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەلاتی هەرێم دەبێت پاشان بۆ ڕۆژی شەممە باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت.”
هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
سبەی شەممە، ٧ی شوباتی ٢٠٢٦، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت هەروەها لە ناوچە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت .
لە شەودا کاریگەری باران زیاتر دەبێت کە هەندێک کات بە شێوەی لێزمە باران دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکی ٢ تا ٤ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :١٣ پلەی سیلیزی
پیرمام ٨ پلەی سیلیزی
سۆران ٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ١ پلەی سیلیزی
سلێمانی ١١ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١٣ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١١ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٤ پلەی سیلیزی