بە ئامانجی تاوتوێیکردن لەبارەی رێکارەکانی تایبەت بە تێکەڵکردنی ئەندامانی هێزەکانی هەسەدە لەناو دامەزراوەەکانی
وەزارەتی بەرگریی سوریا، شاندێکی وەزارەتی بەرگریی سوریا گەیشتە حەسەکە.
رۆژی هەینی ٦ی شوبات بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی
بەرگریی سوریا بڵاویکردەوە" بە مەبەستی تاوتوێکردنی رێکارەکانی تایبەت بە
تێکەڵکردنی ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکراتە
لەناو دامەزراوەەکانی وەزارەتی بەرگریی سوریا ، شاندێکی وەزارەتی بەرگریی سوریا گەیشتە
شاری حەسەکە".
ئەوەشیخستەڕوو" ئەو هەنگاوانە لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنەیە
کە لە نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە واژۆ کراوە ".
لە رۆژی ٣١ی کانونی دووەم دەقی رەشنووسی
"ڕێککەوتنی هاوبەش" لە نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات
(هەسەدە) بڵاوکرایەوە، کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە گرژییەکان و رێکخستنەوەی
پەیوەندییەکانی هەردوولایە لە چوارچێوەی دەوڵەتی سوریادا.
رەشنوسی رێککەوتنەکە بەمشێوەیە:https://www.speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=150859&Jor=1