بارزانی داوای چەسپاندنی مافی کورد لە دەستوری سوریادا دەکات


سەرۆکی پارتی، مەسعود بارزانی لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە، لە راگەیاندراوێکی بارەگاکەیدا دوو داوا دەکات، " لە قۆناغەكانی داهاتوو و لە دەستووردا مافەكانی گەلی كورد لە سووریا پارێزراو بێت و بچەسپێت"، هاوکات داوا لە فەرماندەی هەسەدە دەکات، رێککەوتنەکە جێبەجێبکەن.

رۆژی هەینی ٦ ی شوبات لە پیرمام مەسعود بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی و وەفدێکی هاورێی کۆدەبێتەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا داوا لە فەرماندەی هەسەدە دەکات" لەگەڵ حکوومەتی سووریا پابەندی رێککەوتنی نێوانیان بن".

دوو رۆژە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و سەرکردەکانی باشوری کوردستان وەفدێکی رۆژئاوای کوردستان کە پێکهاتوون لە مەزڵوم عەبدی و رۆهەڵات عەفرین، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر بەسەردانێک لە هەرێمن.




PM:08:04:06/02/2026