رانیە.. بەهۆی غازی سۆپاوە دوو منداڵی دوانە گیانیان لە دەستدا

دوو منداڵ لە رانیە بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستدا، کە کچ و کوڕێکی دوانەی تەمەن شەش ساڵانن.

بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە رووداوێکی دڵتەزێندا لەگەڕەکی تیتۆکەی رانیە دوو منداڵ بەهۆی سۆپای غازەوە گیانیان لەدەستدا.

قوربانییەکانی روداوەکە کچێک و کوڕێکی دووانەن کە تەمەنیان شەش ساڵانە.

بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان، منداڵەکان لە کاتی خەودا بەهۆی غازی سۆپای ناوماڵەکەیان توشی خنکان بوون و پێش گەیشتنیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.



AM:10:04:07/02/2026