کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و ئاماژە بەوەدەکات کە بەفر و بارانی بەلێزمە دەبارێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت هەروەها لە ناوچە سنووریەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت. لە شەودا کاریگەری باران زیاتر دەبێت کە لە هەندێ کات و شوێن بە شێوەی لێزمە باران دەبێت و پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( ٣ – ٦ ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر : ١٢ پلەی سیلیزی
پیرمام : ٦ پلەی سیلیزی
سۆران : ٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : ٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٩ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٩ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٨ پلەی سیلیزی
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە سبەی یەک شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە کاتەکانی بەیانیدا پاشان کاریگەریەکەی لاوازتر دەبێت بە نمە بارانی پچر پچر بەردەوام دەبێت بە درێژایی رۆژ بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم و پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە ( ٢ – ٤ ) پلە ,بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی:
هەولێر : ١٤ پلەی سیلیزی
پیرمام : ٩ پلەی سیلیزی
سۆران : ٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٠ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٢ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٣ پلەی سیلیزی
ئاکرێ: ١١ پلەی سیلیزی