کارەبای نیشتمانی کێشەی تێکەوت

لە راگەیەنراوێکدا رۆژی شەممە ٧ی شوبات وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند" بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو".

دەقی راگەیەراوەکە: 

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە 

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو و بەشێوەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەبێت.

تیمەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز سەرقاڵی چارەسەری گرفتەکەن و لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرفتەکە چارەسەر دەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە




AM:11:45:07/02/2026