سبەینێ نەوتە هەرزانەکەی بەغداد لە سنووری شارەدێی بیارە دابەش دەکرێت کە ١٠٠ لیترە و بە ٣١ هەزار دینار دابەش دەکرێت.
رۆژی شەممە ٧ی شوبات بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی بیارە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت" ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی سنووری شارەدێکە دەکەینەوە کە سبەینێ یەکشەممە، لە تەوێڵەو بیارە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتتاندا دەست پێدەکات."
ئەوەشی وتووە" پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا لەسنووری شارەدێی بیارە کۆتایی پێدێت، بۆ ئەو مەبەستەش بۆ هەر خێزانێک ١٠٠ لیتر بە بڕی ٣١ هەزار دینار بە کارتی زیرەکی نەوت دابەش دەکرێت".