بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگری حکومەتی کاتی سوریا شاندێکیان سەردانی پارێزگای حەسەکەی لە ئیدارەی خۆسەر کردوە بە مەبستی قسەکردن لەسەر "چەند پرسێکی گرنگ" و بە پێی زانیارییەکان هەر ئەمڕۆ پارێزگارە کوردەکەی حەسەکە دەست بەکار دەبێت.
شەممە، ٧ شوبات ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند "شاندێکی وەزارەتی بەرگریی بۆ تاوتوێ کردنی چەند پرسێک گەیشتنە حەسەکە"، ئامانجی سەردانەکە تاوتوێکردنی ئەو ڕێکارانەی پەیوەستن بە تێکەڵکردنی هەسەدە لەناو دامەزراوەەکانی وەزارەتی بەرگریی و ئەمەش وەک جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی سوریادا واژۆکراوە.
بە پێی زانیارییەکان نورەدین عیسا وەک پارێزگار لە ئەمڕۆوە دەست بەکار دەبێت.
هەر ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا عەمید مەروان عەلی بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆی سوریا لە حەسەکە رایگەیاند" لەو کاتەوەی بەڕێز نورەدین عیسا لە هەفتەی رابردوودا سەردانی سەرۆک ئەحمەد شەرعی لە دیمەشق کردووە، ئەو پارێزگارە".
هەرچەندە تا ئێستا هیچ مەرسومێک لە سەرۆک کۆمارەوە وەک پارێزگار بۆ دانانی نورەدین عیسا دەرنەچووە.