بەپێی هەواڵی هەندێک لاپەڕە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی قەزای ئامێدیان بە بۆمبی دەنگی کردوە، بەڵام دوو سەرچاوەی فەرمی دەڵێن "ئەو هەواڵانە دەنگۆن و ڕاست نین".
شەممە، ٧ شوبات ٢٠٢٦، ئەفسەرێکی باڵا لە هێزە ئەمنیەکانی قەزای ئامێدی بە میدیای نزیک لە پارتی ڕاگەیاندوە "ئەو دەنگۆیە هیچ بنەمایەکی نییە و هیچ بۆردوومانێکیش نەبووە".
بەرپرسێکی کارگێڕی قەزاکەش بە هەمان سەرچاوەی وتوە "دوو رۆژە دەنگۆی لەم جۆرە هەیە، بەڵام راست نییە و دوێنێ و ئەمڕۆش هیچ شتێك رووینەداوە".