ئیدارەی خۆبەڕێوبەری کۆبانێ ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی دۆخی شارەکەوە بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "تا ئێستا شارەکە لە ژێر گەمرۆدایە" و بەرپرسی ئاسایشی نوێی حەسەکەش وتویەتی "پرسی کۆبانێ بە دۆخی قامشلۆ و حەسەکەوە بەستراوەتەوە و یەک پرسە".
شەممە، ٧ شوبات ٢٠٢٥، ئیدارەی خۆبهڕێوهبهری کۆبانێ ڕایگەیاند "ئێمە پابەندبونمان بەمەرجەکانی ڕێککەوتنەکەو جێبەجێکردنی لەسەر زەوی دوپاتدەکەینەوەو ئامادەین بەرپرسیارێتی خۆمان بۆ پێشخستنی ئەم پرۆسەیە جێبەجێبکەین، بهڵام داوا لەحکومەتی دیمەشق دەکەین ئەرکەکانی خۆی جێبەجێبکات و هەنگاوە پێویستەکان تەواوبکات، بەتایبەتی کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لەگوندەکانی سنوری ئیدارەی ناوچەی کۆبانێو هەڵگرتنی گەمارۆی سەر شارەکەو لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ دانیشتوان".
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی خۆبەڕێوبەری کۆبانێ دوای ئەوەی ٢٩ کانوونی دووەم هەسەدە و حکومەتی کاتی سوریا و کەسیەتیە دیارەکانی کورد و عەرەب ڕێککەوتن کراوە و "شاندێکی ئیدارەی کۆبانێو پیاوماقوڵانی کۆبانی ڕۆژی ٥ی ئهم مانگه بەمەبەستی دیدار لەگەڵ پارێزگاری حهلهب چونه کۆبانێ، دیدار لەگەڵ جێگری پارێزگارو فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەلەب ئهنجامدرا، لەکۆبونەوەکەدا باس لەچەندین فایلی گرنگی پەیوەست بەناوچهكه کرا، بەپلەی یەکەم ئەو هەنگاوە کردارییانەی کە لەقەزای شێخلەر نراونو ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە لەقەزای چەلێبی بنرێت بۆ دڵنیابون لەگەڕانەوەی هەموو دانیشتوان بۆ گوندەکانیان".
لای خۆشیەوە مەروان عەلی، بەڕێوبەری نوێی ئاسایشی حەسەکە بە میدیاکانی ووت "پرسی کۆبانێ بە دۆخی قامشلۆ و حەسەکەوە بەستراوەتەوە، یەک پرسە. هێزەکان چوونەتە ناوچەی شیوخ و بەم زووانە هێزەکانی ئاسایش دەچنە کۆبانێ. هەروەک لێرە هێزەکان دەکشێنەوە، لە کۆبانیش دەکشێنەوە. بابەتەکە تەنیا گەیشتنی هاوکاری نییە، بەڵکو گەڕانەوەی ژیانی ئاساییە بۆ تەواوی ناوچەکە".