هەولێر.. دوو کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لە دەستدا

‌وێنەی تانکەرەکە دوای ڕوداوەکە

کاتژمێر ٣:٠٠ پاش نیوەڕۆ لە کاتی کارکردن لە ناوچەی پیشەسازی هەولێر، دوو کرێکار بە هۆی سووتانەوە گیانیان لە دەستدا.

شەممە، ٧ شوبات ٢٠٢٦، ئەو دوو کرێکارەی لە کاتی لەحیمکردنی تانکەرێک کە سوتامەنی تێدابووە و تانکەرەکە کڵپەی کردوە گیانیان لە دەستداوە. 

بە پێی زانیارییەکان کرێکارێکیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ئەوی دیکەیان خەڵکی بەنگلادیشە.
 
بە پێی ئامارێک لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە باشوری کوردستان ٧٧ کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لە دەستداوە. 




PM:05:38:07/02/2026