لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١١ کەس بە تۆمەتی ئەندامبوونی پژاک دەستگیر دەکرێن

‌ئەرشیف، کرماشان

سوپای پاسدارانی ئێران لە بارەی دەستگیرکردنی چەند هاوڵاتیەکی کوردەوە دەڵێت "دوو گروپی پژاکمان دەستگیرکردوە".

شەممە، ٧ شوبات ٢٠٢٦، موحسین کەریـی، فەرماندەی قەرارگەی نەجەفی سوپای پاسادران ڕایگەیاند "لە چوارچێوەی دوو گرووپدا ١١ کەس رێکخرابوون و هەوڵی کاری تێکدەرانەیان دابوو، بەڵام بەر لە ئەنجامدانی هەر کردەوەیەک دەستگیرکران".

بە پێی قسەی ئەو فەرماندەیەی پاسداران "دەستگیرکراوان دانیان بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پژاکدا ناوە و پلانیان بۆ تێکدانی ئاسایش و دروستکردنی پشێوی لە ناوچەکەدا هەبووە".

لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ٢٨ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، جگە لە کوشتن و بریندارکردنی هەزارەها هاوڵاتی، حکومەتی ئێران بەردەوامە لە دەستگیرکردنی هاوڵاتیان بە هۆکار و بیانووی جیاواز و تۆمەت خستنەپاڵ و یەکێک لەو جێگایانەی ڕووبەڕوی زۆرترین پەلاماردن بۆتەوە ئیلام و کرماشانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. 




PM:06:25:07/02/2026