هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد، لە پەیامێکیدا داوا دەکات، پۆستی سەرۆک کۆمار نەبێتە هۆی دروست بوونی گرێکوێرە لە نێوماڵی کورد دا بەهۆی ئەوەی ئەوە تەنها پۆستێکی تەشریفاتیە.
هەڵۆ کوڕی ئیبراهیم ئەحمەدی نووسەر، ڕۆژنامەنووس، و سیاسییەکی دیاری کوردە، کەسایەتێکی دیارە لە پۆستێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی پەیامێکی بڵاودەکاتەوە کە ئاڕاستەی هەردوو پارتی باڵادەستی هەرێمی کوردستان (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان) کراوە، داوا دەکرێت چیتر یەکڕیزی نەتەوەیی نەکرێتە قوربانی "پۆست و پلەوپایە" و رێگەچارەیەکی نوێ بۆ پرسی سەرۆک کۆماری عێراق دەخرێتە ڕوو.
لە پەیامەکەدا هاتووە'' پۆستی سەرۆک کۆمار پۆستێکی "تەشریفاتی"یە و نابێت ببێتە هۆی دروستبوونی گرێکوێرە لە نێوماڵی کورددا.''
ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە کورد بیسەلمێنێت شایستەی ئەم سیستمە فیدراڵییەیە و تەنها بە یەک هەڵوێستی دەتوانێت ڕووبەڕووی ئاڵێنگەرییەکانی داهاتوو ببێتەوە.
وەک چارەسەرێک بۆ کۆتاییهێنان بە کێبڕکێی نێوان پارتی و یەکێتی، پێشنیاز دەکرێت کە ئەم پۆستە بە "دەستاودەست" بێت، بە جۆرێک چوار ساڵ بۆ لایەک و چوار ساڵی دواتر بۆ لایەنەکەی تر بێت.
ئیبراهیم ئەحمەد، ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا و خاوەنی حەوت منداڵە و دیارترینیان هەر دوو کچەکەی هێرۆ و شانازە کە هەر دووکیان لە ڕابردودا هاوسەرەکانیان جەلال تاڵەبانی و لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بوون.
هاوکات، بۆ هەڵبژاردنی ئەم ساڵیش دکتۆر لەتیف ڕەشید وەک کاندیدی سەربەخۆ خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کردەوەتەوە.