ڕاوێژکاری پێشوی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا کورد ئاگاداردەکاتەوە کە متمانە بەبەڵێنە تاکەکەسییەکانی ناو تیمی ترەمپ بەتایبەت توم باراک نەکەنودەڵێت "باراک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی تورکیایەو کورد لەبەردەم خیانەتێکی دیپلۆماسیدایە".
جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشوی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لهپهیامێكدا دهڵێت "تۆم باراک کە کەسایەتییەکی نزیکه لەترەمپ، وەک لۆبیزانێک بۆ بەرژەوەندییەکانی تورکیا کاریکردوە و هەوڵیداوە دیدگای ئەنكەرە بەسەر بڕیارەکانی کۆشکی سپیدا بسەپێنێت، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی هەبوە لەسەر پشتگیرییەکان بۆ گهلی کورد".
دەربارەی فشارەکانی ئەردۆغانەوە بۆڵتۆن دەڵێت،"ئەردۆغان توانیویەتی لەڕێگەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانەوە، کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر دۆناڵد ترەمپ دابنێت بۆ ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا بکشێنێتەوە، بێئەوەی گوێ بەمەترسییەکانی سەر گهلی کورد بدات".
جۆن بۆڵتۆن جەخت لەوەدەکاتەوە کە لەناو بازنەی نزیکی ترەمپدا، کەس نەبوە گرنگی ستراتیژیی کورد وەک هاوپەیمانێکی باوەڕپێکراو ڕونبکاتەوە، ئەمەش وایکردوە بڕیارەکان زیاتر بەرەو بەرژەوەندییەکانی تورکیا بشکێنەوە.
"لەبەرئەوەی دۆخەکە زۆر مەترسیدارە، هانی سەرکردایەتی کورد دهدهم کە تەنها پشت بەسوپاو هێز نەبەستن، بەڵکو دەبێت لەڕوی دیپلۆماسییەوە لەواشنتۆن زۆر چالاکتربن، پەیوەندیی لەگەڵ کۆنگرێس و ناوەندەکانی بڕیار بەهێزبکەن بۆ ئەوەی نەبنە قوربانیی ڕێککەوتنە سیاسییەکان".( ئەو راوێژکارەی پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وای وت)
پێشتریش بۆڵتۆن سهبارهت بهپەیوەندییهكانی ترەمپ و ئەردۆغان لەکتێبەکەیدا (The Room Where It Happened) ئاماژەی بەوەكردوه، ئەردۆغان توانایەکی زۆری هەبوو بۆ قەناعەتپێکردنی ترەمپ، ههربۆیه ترەمپ زۆرجار بهبێگوێدانە ڕاوێژکارە سەربازییەکانی، بەتەلەفۆنێک بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی دەدا.
هەروەها جۆن بۆڵتۆن راشیگەیاند" کورد دەبێت خۆی بۆ ئەگەرە خراپەکان ئامادەبکات و دیبلۆماسیهتی خۆیان لهناوهنده نێودهوڵهتی و گرنگهكانی ئهمریكا و جیهان بخهنهگهڕ و هەروها متمانە بەبەڵێنە تاکەکەسییەکانی ناو تیمی ترەمپ بەتایبەت توم باراک نەکەن".