ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" پرسیاری لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە لە بارەی مووچەی مانگی یەک، پێیان وتووە لە وردبینیدایە و لەم یەک دوو ڕۆژە خەرج دەکرێت".
ئەحمەدی حاجی رەشید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق ئەنجامی سەردانێکی خۆی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوکردووەتەوە، لەو بارەوە لەگەڵ وەزیری دارایی کۆبوونەوەی کردووە و لەسەر ئەم پرسانە پرسیاری لێکردووە.
یەکەم: مووچەی مانگی یەک لەوردبینیدایەو لەم دوو ڕۆژە تەواو دەبێت.
دووەم: بابەتی مووچە بۆ دوا دەکەوێت و هەمیشە لەکاتی خۆیدا وەری ناگرین، وەزیر وتی دەبێت سێ شتم بەدەست بگات کە بریتین لە (ژمارەی کۆتایی، داهاتی ناوخۆ و نوسراوی وەزارەتی نەوت سەبارەت رادەست کردنی نەوت) بۆیە هەر دواخستنی لەوەزارەتی سێ بابەتە بکرێت منیش ناچار دەبم مووچە دوا بخەم. (ئەم وەڵام بۆ برای گەورەم کاک عومەری حاجی عینایەتە) کەلە هەڵەبجە فەرمویان بەدوادا چوونی بۆ بکە.
سێیەم: پلە بەرزکردنەوە و سەرەمووچە لە هەموو عێراق وەستاوە (ئەوە قسەی تەیف سامی)یە چونکە یاسای بودجەمان نییە.
چوارەم: سەبارەت بەپارەی گەنمی جوتیاران تەیف سامی وتی سولەیمان نیەو کەسیش قەرزمان ناداتێ، چونکە حکومەت کاربەڕێکەرە.
پێنجەم: مووچەی ساڵی داهاتوو کێشەی نابێت لە هەموو عێراق بە هەرێمیشەوە تائەوکاتەی پابەندییەکان جێبەجێ دەبن
شەشەم: ئەگەر لەگەڵ ترمپ تێک بچین ئەوا باری ئابووریمان زۆر خراپ دەبێت.