حکومەتی عێراق بڕیارێکی نوێی
لە بارەی قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی لەگەڵ هەرێم کوردستان و ناوەڕاست و باشوری عێراق دا.
یەک شەممە، ٨ شوبات ٢٠٢٦، حکومەتی
فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاند "هۆکاری سەرەکی ئەم قەدەغەکردنە دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی جیاوازی
لە تێچووی گومرگ و باج لە نێوان دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و دەروازە
فیدراڵییەکان، حکومەتی عێراق پێی وایە ئەم جیاوازییە
وایکردووە بەشێکی زۆری دانیشتووانی شارەکانی عێراق پەنا ببەنە بەر کڕینی ئۆتۆمبێلی
ژمارە کاتیی هەرێم بە نرخێکی هەرزانتر".
بە پێی بڕیارەکە هەر
هاوڵاتییەکی نیشتەجێی شارەکانی عێراق ئۆتۆمبێلێکی ژمارە کاتیی هەرێمی کوردستان
بکڕێت، ڕێگای پێنادرێت لەناو شارەکاندا هاتوچۆ بکات.
لەناو بڕیارکەدا مەرجێک دانراوە
بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئۆتۆمبێلەکانیان ببنە دەرەوەی هەرێم، دەبێت خاوەن ئۆتۆمبێلەکە بڕی گومرگی دیاریکراو بداتە حکومەتی
فیدراڵ، کە بڕەکەی نزیکەی هەزار دۆلارە بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک.