شاندێکی ئاسایشی شاری کۆبانێ، بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبونەوە لە بارەی دۆخی شارەکە گەیشتنە حەلەب.
یەک شەممە، ٨ شوبات ٢٠٢٦، شاندەکەی کۆبانێ پێکهاتوە لە ئارین کۆبانێ هاوسەرۆکی هێزەکانی ئاسایشی کۆبانێ و ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و لە بینای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لەلایەن فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، محەمەد عەبدولخانییەوە پێشوازییان لێکرا.
ماوەی ٢٠ ڕۆژە گەمارۆ خراوەتە سەر شاری کۆبانێ و ڕۆژی ڕابردوو ئیدارەی خۆبەڕێوبەری کۆبانێ ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی دۆخی شارەکەوە بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "تا ئێستا شارەکە لە ژێر گەمرۆدایە" و بەرپرسی ئاسایشی نوێی حەسەکەش وتی "پرسی کۆبانێ بە دۆخی قامشلۆ و حەسەکەوە بەستراوەتەوە و یەک پرسە و بەم زوانە هێزەکانمان دەچنە ناو پارێزگاکە".