گروپێکی حکومەتی کاتی سوریا چونە ناو فڕۆکەخانەی قامیشلۆ


شاندێكی حکومەتی کاتی سوریا گەیشتنە ناو فڕۆکەخانەی قامیشلۆ ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی هەسەدە و حکومەتی کاتی سوریادایە.

یەک شەممە، ٨ شوبات ٢٠٢٦، شاندەکەی حکومەتی کاتی سوریا لە لایەن مەڕوان عەلی، بەرپرسی ئاسایشی پارێزگای حەسەکەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

بە پێی زانیاری میدیاکانی سوریا ئامانج لەو سەردانە "بریتییە لە ئامادەکاری بۆ بەگەڕخستنەوەی فڕۆکەخانەکە"، و فڕۆکەخانەی قامشلۆ بە فەرمی بخرێتەوە ژێر رکێفی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی دیمەشق.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامیشلۆ یەکێکە لە دەروازە ئاسمانییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، لە دوای ساڵی ٢٠١١، چالاکییە مەدەنییەکانی ئەم فڕۆکەخانەیە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بوونەوە و تەنیا بۆ مەبەستی گواستنەوەی سەربازی و هەندێک گەشتی سنوردار بەکاردەهات.




PM:05:03:08/02/2026