بەڕێوبەری گشتی بەنداوەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ کشتوکاڵ دەڵێت "ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان ١٠ مەتر و ٧٠ سانتیمەتر و بەنداوی دەربەندیخانیش زیاتر لە ١٠ مەتر بەرزبووەتەوە".
یەک شەممە، ٨ شوبات ٢٠٢٦، ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان، ئاماژە بەوە دەکات کە چاوەڕوانن لە مانگەکانی داهاتوو ئاستی بەرزبونەوەی ئاوی بەنداوەکان زیاتر بکات، بەڵام "دەستیان کردووە بە گلدانەوەی ئاو کردووە و هێشتا بۆشایی زۆر لە بەنداوەکاندا هەیە و لە توانایاندایە بڕێکی زیاتر ئاو گل بدرێتەوە".
بەهۆی کەمی ڕێژەی باران بارین لە ساڵی رابردوودا، لەم ساڵیشدا مەترسی زیاتر لەسەر کەمبونەوەی ئاوی بەنداوەکان هەبوو.