ئازاد جوندیانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌رپرسی پێشووی راگه‌یاندنی ئه‌و حیزبه، له وتارێكدا وه‌ڵامی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی كارگێڕی حیزبه‌كه‌ی ده‌داته‌وه و تۆمه‌تباری ده‌كات به‌وه‌ی "كاك به‌ختیار كێشه‌كان له قه‌واره‌ی خۆیان ده‌ردێن و له مه‌نگه‌نه‌یان ده‌دات، تا بۆچوونه‌كه‌ی راست ده‌ربچوونێ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه وتویه‌تی، كێشه‌كان له قه‌باره‌ی خۆیان گه‌وره‌تر كراون".
ئازاد جوندیانی، له وتارێكیدا، كه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه بڵاوبووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه په‌نابردنی مه‌لا به‌ختیار بۆ به‌ر تێزی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له بنه‌ڕه‌ته‌وه بارگاوی بووه به قه‌یران بۆ پاساودان یان بۆ به نۆڕماڵ وه‌رگرتنی دۆخی ئێستای، تێزێكه له دژی چاره‌سه‌ری راسته‌قینه ئه‌وه‌ستێته‌وه، ده‌شنووسێت: "ئه‌و هه‌ڤاڵه‌مان به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌ڵێ كێشه‌كان گه‌وره كراون".
دەقی وتارەكە بخوێنەرەوە