پەرلەمانتارێکی هەرێمی کوردستان لە بارەی زیادبوونی نرخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان زانیاری بڵاو دەکاتەوە.
یەک شەممە، ٨ شوبات ٢٠٢٦، عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست و پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "پێشتر هاوبەشانی پڕۆژەی ڕوناکی بۆ هەر مانگێک بڕی ٤٠٠ یەکەی (وەحدە) کارەبایان بە نرخی پاڵپشتیکراو (٧٢ دینار بۆ هەر یەکەیەک) پێ دەدرا، بەڵام لە سیستەمە نوێیەکەدا، ئەو ٤٠٠ یەکەیە دابەشکراوە بۆ ٣٠ ڕۆژ، بە جۆرێک بۆ هەر ڕۆژێک تەنها ١٣ یەکەی کارەبا بە نرخی ٧٢ دینار هەژمار دەکرێت".
"هەر تێپەڕاندنێکی ئەو بڕە لە ڕۆژێکدا، نرخەکەی بۆ ١٠٨ دینار و دواتر بەرز دەبێتەوە" عەلی حەمە ساڵح وادەڵێت.
پرۆژەی ڕوناکی لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ وەک سەرەتا و ئەزموون دەستیپێکرا و یەکێکە لە پرۆژەکانی کابینەی ٩ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاروایە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.