بەفر وباران دەبارێت و مەودای بینین کەم دەکات


کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە نمەبارام دەبارێت و مەودای بینین کەم دەکات و ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە وهەروەها  چالاکی با زیاد دەکات.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور و  هەوری تەواو دەبێت لەگەل دابارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەرین وە هەروەها بەفربارینێکی کەم لەناوچە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵات  . 

ئاشکراشی دەکات کە خێرای با / مام ناوەند   ( ١٠ – ٢٥ ). لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ سەروی ٣٠ کم/ک تاکو کاتەکانی ئێوارە و مەودای بینین / لە نێوان  ( ٧ – ٩ ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( ٤ -٦  ) کم دەبێت. 

کەشناسی دەشڵێت" پلەکانی گەرما / بەرزترین  پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک بەرز دەبێتەوە بە ( ١-٢ ) پلە تەنها ناوچە شاخاوییەکان نەبێ نزم دەبنەوە بە ( ١ -٢ ) پلە  بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر ١٦ پلەی سیلیزی 
پیرمام ١٢ پلەی سیلیزی
سۆران ٧ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ٣ پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١٤  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ ١٥ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٢ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ١٩ پلەی سیلیزی

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێ شەممە کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان شایانی باسە رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت و مەودای بینین /  لەنێوان (٦– ٨ ) کم/ک.لەکات و شوێنی دابارین ( ٤ – ٦ ) کم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما بەرزترین  پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە  لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ١٦  پلەی سیلیزی
پیرمام: ١١ پلەی سیلیزی
سۆران: ٩  پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٢  پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ١٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٤ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٥ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ١٨ پلەی سیلیزی




AM:11:29:09/02/2026