وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی دا



وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بڕیاریدا بەخەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێم و چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە مووچە دابەش بکرێت.

دوو شەممە، ٩ شوبات ٢٠٢٦، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە "بڕیارەکە دراوە و تەنیا ئەوە ماوە لە بەشی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوێک بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بچێت بۆ ئەوەی دەست بە خەرجکردنی مووچە بکرێت".

پێنج شەممە، ٥ شوبات، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ١٢٠ ملیار داهاتی نانەوتی بەشێوەی کاش ناردە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق. 




PM:02:45:09/02/2026