کاروانێکی سەربازی سوپای ئەمریکا کە پێکهاتوە لە زرێپۆش، هامەر، باجەر و چەندین ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە گەیشتنە سنوری پارێزگای هەولێر.
دوو شەممە، ٩ شوبات ٢٠٢٦، سەرچاوەیەک لە ئیدارەی پارێزگای هەولێر بە میدیای نزیک لە پارتی ڕاگەیاندوە "هێزەکە لە رۆژئاوای کوردستان جێگۆڕکێیان پێ کراوە و ئەوانەی لە ئەرک بوون لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە".
لەگەڵ هێرشەکانی داعش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە ساڵی ٢٠١٤ وڵاتانی هاوپەیمان و ئەمریکا سەرباز و کەرەستەی شەڕیان گواستەوە بۆ ناوچەکە و ئێستاش جێگۆڕکێیان پێ دەکەن.