پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ دەکوژرێت

‌وێنەی کوژراوەکە

لە گوندی کوچینە حەسەنی سەر بە قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک، تەقە لە پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا کرا  وگیانی لە دەستدا.

دوو شەممە، ٩ شوبات ٢٠٢٦،  دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی ئاکرێ بە میدیاکانی ڕاگەیاند " کوژراو و تۆمەتبار دووژمنداربوون، تۆمەتبار چووەتە ماڵی کوژراوەکە و تەقەی لێکردووە و هەڵاتووە".

لەبارەی دەتسگیرکردنی تۆمەتبارەکەوە قایمقامی قەزاکە وتی " تاوەکو ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە، بەڵام ناسنامەی بۆ هێزە ئەمنییەکان ئاشکرا بووە".

تەرمی قوربانییەکە ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە و پۆلیسی ئاکرێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.




PM:06:16:09/02/2026