کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس، ئەکادیمی و مامۆستای ئایینی لە هەرێمی کوردستان، لە بانگەوازێکی بەپەلەدا هۆشداری دەدەن لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆکانی سووریا لە هەر شوێنێکی تری کوردستان.
ئەوان دەڵێن بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان وانەیەکی مێژووییە و پێویست دەکات کورد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان، ناکۆکییە لاوەکییەکان وەلا بنێن و "مەزڵومییەتی نەتەوەکە" بکەنە هەوێنی یەکگرتوویی و پاراستنی نیشتمان.
لە بانگەوازەکەدا داوا لە پارتە سیاسییەکان و میدیاکان دەکرێت ڕێز لە پیرۆزییەکان و بیروڕا جیاوازەکان بگرن و ڕێگە نەدەن دەنگی کەمینەیەک لە جیهانی مەجازیدا دووبەرەکی دروست بکات. جەختیش دەکەنەوە کە لەم ساتە ناهەموارەدا، تەنها یەکخستنی ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر خاڵە هاوبەشەکان دەتوانێت ببێتە بەهێزترین چەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و پاراستنی قەوارەی کوردستان.
دەقی بانگەوازەکە:
کۆمەڵێک رۆژنامەنوس و ئەکادیمی و مامۆستای ئاینی لە هەرێمی کوردستان بانگەوازێکی بەپەلە بڵاودەکەنەوە و دەڵێن،" دەکرێت ئەوەی لە سوریا ڕویدا، لە هەر شوێنێکی تری کوردستان دوبارە ببێتەوە ".
کۆمەڵێک رۆژنامەنوس و ئەکادیمی و مامۆستای ئاینی هەرێمی کوردستان لەبانگەوازێکدا باسیان لەوەکرد،" پیلانگێڕی و هێرشە دوژمنکارییەکانی چەند هەفتەی ڕابردوو بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، دۆخێکی نەخوازراو و مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر کۆی نەتەوەکەمان لێکەوتووەتەوە، لە ئێستاشدا کە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ئارادایە، هێشتا دڵەڕاوکێی خەڵکی شارە کوردنشینەکان نەڕەویوەتەوە و ئاوارەکان نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان؛ هاوکات شاری کۆبانێ و دەوروبەری لەژێر گەمارۆیەکی سەخت و پڕمەترسیدان ".
ئەوەشخراوەتەڕوو،" لەبەرامبەر ئەم لەشکرکێشییەی کە کارەساتی مرۆیی و تاوانی گەورەی لێکەوتووەتەوە، بێدەنگیی وڵاتانی ناوچەکە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، وانەیەکی مێژویی و ئەزمونێکی نوێ بوو بۆ کورد لە هەموو پارچەکان؛ کە دەکرێت ئەوەی لە سوریا ڕویدا، لە هەر شوێنێکی تری کوردستان دووبارە ببێتەوە ".
لەبانگەوازەکەدا ئەوەش هاتوە،" ئەم مەترسییە وا دەخوازێت کە کورد بە یەکڕیزی و یەکگرتوییەکی تەواوەوە خۆی بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو ئامادە بکات، خۆشبەختانە، هەوێنی ئەم یەکبونە لە ناڕەزایەتییە فراوانە جەماوەرییەکانی ناوخۆ و هەندەراندا بە ڕونی دەبینرێت، کە ڕەنگدانەوەی یەکڕیزییەکی میللی و نەتەوەییە ".
جەختیشدەکەنەوە،" ئەم یەکڕیزییە لەم ساتە ناهەموارەدا، بەهێزترین چەکی نەتەوەکەمانە، بەڵام مەخابن، هەندێک جار لە جیهانی مەجازی و واقیعدا، دەنگی کەمینەیەک دەبیسترێت کە پێچەوانەی ئەم تەباییە، خەریکی دروستکردنی دووبەرەکی و دابەشبوونن ".
ئەو رۆژنامەنوس و مامۆستای ئاینییانە داوا دەکەن ڕێز لە پیرۆزییەکان و بیروبۆچونە جیاوازەکان بگیرێت، هاوکات داواش دەکەن "مەزڵومییەتی کورد" بکرێتە هەوێنی یەکگرتویی گەلی کورد.
دەشڵێن،" لە هەر بەرەیەکی فکریدا بین، دەبێت ڕوبەڕوبونەوەی زاڵمان بکەینە پڕۆژە و نەخشەڕێگەی پێکەوەبونمان؛ نەک ڕێگە بدەین کەسانێک بە بەهانەی جیاجیا، ئەم تەباییە تێکبدەن کە بەرهەمی ماندوبونی هەموو لایەکە ".
ڕاشیدەگەیەنن،" پشتیوانییە بەرفراوانەکانی ئەمڕۆ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، نیشانەی وەفادارییە بۆ پەیامە ئاسمانی و مرۆییەکان، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی مێژوییەوە، داوا لە پارتە سیاسییەکان، دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و تاک بەتاکی کوردستانیان دەکەین؛ پێکەوە کار لەسەر خاڵە هاوبەشەکان بکەن و پردی بەیەکگەیشتن لەنێوان دیدە جیاوازەکاندا دروست بکەن، پێویستە ڕای گشتی بەرامبەر مەترسییەکان یەکبخرێت و خۆ لە هەر کارێک بەدور بگیرێت کە ببێتە هۆکاری پەرتبون ".
لەکۆتایی پەیامەکەدا هاتوە،" لە هەموو شتێک گرنگتر، یەکخستنی ناوماڵی کوردە. دەبێت بە هەموو لایەک باوەش بۆ ئەو پەیامانە بکەینەوە کە ڕۆحی یەکبوون دەچێنن، تا بە جیهان ڕابگەیەنین کە سەرەڕای جیاوازییەکانمان، لەسەر یەک ئامانجی باڵا کۆکین ".
«پاراستنی نیشتمان و سەرکەوتنی کوردستان».
١. م. حەسەن شەمێرانی - زانای ئایینی
٢. تۆفیق كەریم - نووسەر
٣. د. كەیوان ئازاد - مامۆستای زانكۆ
٤. كەمال ڕەئوف - ڕۆژنامەنووس
٥. نازم عەبدوڵڵا - سیاسەتمەدار
٦. ئەبوبەكر كاروانی - نووسەر و سیاسەتمەدار
٧. یاسین حەسەن - سیاسەتمەدار
٨. سۆران حەمەڕەش - مێژوونووس
٩. د. هۆگر موحموود - مامۆستای زانكۆ
١٠. موحەممەد ڕەئوف موحەممەد - نووسەر و سیاسەتوان
١١. سەڵاح سالار - ڕۆژنامەنووس
١٢. د. فاتح سەنگاوی - پەرلەمانتار
١٣. ئومێد پاڕەزانی - نووسەر
١٤. سەعید عەلی - ڕۆشنبیر
١٥. د. دارا حەمەمین - مامۆستای زانكۆ و ڕۆشنبیر
١٦. موحسین حسێن - سیاسەتمەدار
١٧. ڕیاز كاكە - خوێندكار
١٨. مەسعوود عەبدولخالق - نووسەر و ڕووناكبیر
١٩. ڕەمەزان نامیق - ڕۆشنبیر
٢٠. عەبدوڕوحمان ئەحمەد - سیاسی
٢١. فازیل حەیدەر - ڕۆشنبیر
٢٢. ئیحسان یاسین زەڵمی - ڕۆشنبیر
٢٣. د. یەحیا عومەر ڕێشاوی - مامۆستای زانكۆ
٢٤. ئاسۆس هەردی - ڕۆژنامەنووس
٢٥. د. هاوار كەمال میرزا - مامۆستای زانكۆ
٢٦. د. هەردی میكە عەلی - مامۆستای زانكۆ
٢٧. د. ئەژی ئازاد - سەرۆكی ناوەندی كوردستان
٢٨. د. یاسین تەها موحەممەد - مامۆستای زانكۆ
٢٩. د. ئەنوەر فەرەج - مامۆستای زانكۆ
٣٠. د. سەروەر عەبدوڕەحمان - سەرۆكی دامەزراوەی پەی
٣١. سامان حەمەكەریم ڕۆژنامەنووس
٣٢. نەبیل حمەصالح عزیز - بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور
٣٣. هاوكار عیززەت میكە - ڕۆژنامەنووس
٣٤. پەیام موحەممەد تاهیر - مافپەروەر
٣٥. پەیوەند كەمال مەحموود - پارێزەر
٣٦. د. سامان سەڵاح - مامۆستای زانكۆ
٣٧. ئارام سەعید - نووسەر
٣٨. گمۆ موحەممەد - پارێزەر و ڕۆژنامەنووس
٣٩. ئارام سەعید _ نووسەر
٤٠.گمۆ محەمەد - پارێزەر و ڕۆژنامەنووس
٤١. د. گەشە حەفید - چالاكوان
٤٢. شوكروڵڵا حەمەئەمین - چالاكوان
٤٣. ڕێباز فارووق – چالاكوان
٤٤.کۆسرەت ئەحمەد بێکەس چالاكوان
٤٥. نەهرۆ عاڵلایی رۆژنامەنووس و چالاكوان
٤٦.نیشتمان کمال چالاکوان
٤٧. صمد محمد – پارێزە
٤٨.هیوا سەید سەلیم- چالاکوان
٤٩.ئارام هەڵەدنی - چالاکوان