دەستەی داکۆکیکردن
لە سروشت و موڵکی سلێمانی لە راگەیاندنێکدا کە ئەمڕۆ دوو شەممە ٩ ی شوبات
بڵاویکردەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ رێگریکردن لە سەرپێچییەکانی کۆمپانیاکان
لەسەر چیای گۆیژە پێشکەوتن هەیە و دادگای دەستپاکی دەستیکردووە بە بەدواداچوون بۆ
ئەو پێشێلکاری و تێکدانانەی چیاکە.
دەقی
راگەیاندنەکە..
لەسەر سەرپێچییەکانی
بناری گۆیژە، دادگای لێکۆڵینەوەی دەستەی دەسپاکی سلێمانی بەدواداچوونی دەست پێکرد..
بەمەبەستی گرتنەبەری
رێکاری یاسایی لەدژی سەرجەم ئەو پێشێلکاریانەی ساڵانێکە لە بناری گوێژە ئەنجام دەدرێن
کە پێچەوانەی هەردوو یاسای پاراستنی ژینگەو بەڕێوەبردنی ئاو و ماستەرپلانی سلێمانی و چەند فەرمان و بڕیارێکی بەرکارن،
لە ٤ ی شوباتی ئەمساڵ نوێنەرانی دەستەی بەرگریکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی لەدادگای
لێکۆڵینەوەی دەسپاکی سلێمانی ئامادەبوون بۆ وەرگرتنی وتەکانیان وەک هەواڵدەر ئەویش پاش ئەوەی نوێنەرانی دەستەی ناوبراو لە مانگی تەمموزی
ساڵی رابردوودا یاداشتێکیان دابوو بە لیژنەیداوای مافی گشتی لە فەرمانگەی داواكاری گشتی سلیمانی بۆ هەمان مەبەستی
ئاماژە پێکراو.
دوا جار دادوەری
لێکۆڵینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد کە گرنگترینیان ئەنجامدانی وردبینیکردنی سەرجەم ئەو
بەڵگەنامانەن کە خراونەتەڕوو و پەیوەندارن بە دۆسیەی لێکۆڵینەوەکەوە.
بڕیاریشە لە ڕۆژانی داهاتوودا هەنگاوی تر لەو
بارەیەوە بگیرێتەبەر.
دەستەی
داکۆیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی
٩ ی شوباتی ٢٠٢٦