وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەدات کە پڕۆسەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە کە ئەمڕۆ ١٠ی شوباتی ٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە، دوای هەوڵ و بەدواداچوونی تیمەکانی وەزارەت، سەرجەم ڕێکارە "ئیداری و ژمێریارییەکان" لە فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تەواو کراون.
وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە لە ئێستادا تەنها چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلەکە (پارەکە) دەکەن لە بەغداوە، تاوەکو لە "نزیکترین کاتدا" دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بڕیاریدا بەخەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێم و چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە مووچە دابەش بکرێت.