کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی پرۆژە یاسایەک بە مەبەستی پاراستنی مافەکانی کورد لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدات.
سێ شەممە، ١٠ شوبات ٢٠٢٦، بڕیارە کاتژمێر ٦ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا دانیشتنێکی فەرمی و کراوە ئەنجام بدات بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی سوریا و سیاسەتی ئەمریکا لە سەردەمی دوای بەشار ئەسەد، دانیشتنەکە بەناونیشانی " ئاڵنگارییەکانی سوریا بۆ سیاسەتی ئەمریکا لە دوای ئەسەد"، بەڕێوەدەچێت.
پڕۆژەیاساکە لەلایەن لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکانەوە پێشکەشکراوە، ئامانجی سەرەکی گەرەنتی مافە سیاسی و مەدەنییەکانی کورد و ڕێگریکردنە لە هەر جۆرە هێرش و فشارێکی گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع و دەرەوەی سوریا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.