عەلی قەرەداغی: دژی پارتە ئایدۆلۆژییەکانی وەک هەسەدەم

‌عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی

سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی، عەلی قەرەداغی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی پشتیوانیکردنی لە کورد و هەسەدە بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "هەڵوێستم بەرامبەر پارتە خاوەن ئایدیۆلۆژیا عەلمانییە تووندەکان، وەک هەسەدە، حیزبی کۆمۆنیست، بەعسی سۆشیالیست و هاوشێوەکانیان، هەڵوێستێکی بنەمایی و فیکرییە".

سێ شەممە، ١٠ شوبات ٢٠٢٦، عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی ڕایگەیاند "ئینتیمای یەکەم و کۆتاییم بۆ ئیسلامە، لە سەرەتای تەمەنمەوە تاوەکو ئەمڕۆ، بێ هیچ دوو فاقییەک و بێ هیچ پلەبەندییەک لە بەهاکانمدا، لەژێر سێبەری ئەم ئینتیما باڵایەدا، هەموو ئینتیما نەتەوەیی، نیشتمانی و مرۆییەکانی دیکە دێن".

عەلی قەرەداغی ئاماژەی بەوەش کردوە کە "زیاتر لە ٤٠ ساڵە لەگەڵ گەلی کورد وەستاوم".

قسەکانی سەرۆکی یەکێتی زانایای ئیسلامی لە کاتی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە بەوەی دەڵێن "عەلی قەرداغی لەگەڵ ئازاری گەلەکەی نییە و پشتیوانی تورکیا و سوریا دەکات".




PM:05:06:10/02/2026