ئەمشەو خشتەی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە و لە سبەی دواینیوەڕۆوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە کە " ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١١ی شوباتی ٢٠٢٦، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی شەممە، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٦، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت".
دەشڵێت" تێبینی؛ بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق دەکەوێتە سبەی، لە کاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو".
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک: