لێزمە باران دەبارێت و خێرایی با چالاک دەبێت

کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى ٤٨کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لەوەدەکاتەوە کە نمەباران دەبارێت وهەندێک کات دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران و ئەگەری بارینی بەفرێکی کەمیش هەیە و دەڵێت" تەمێکی سووک دروست دەبێت و خێرایی با چالاک دەبێت".

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەسناسی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە کەش بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێ کات باران بارینی بە لێزمە و هەورە تریشقەی لە گەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم، لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت و مەوداى بینین لەنێوان ( ٧– ٩) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( ٤- ٦ ) کم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ، وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێدراوە. 

هەولێر: ١٦ پلەی سیلیزی
پیرمام:   ١٢پلەی سیلیزی
سۆران: ١١ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٧ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ١٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٥ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ١٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٩ پلەی سیلیزی

ئەوەشی خستەڕوو سبەى پێنج شەممە  ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان، لە دوای نیوەرۆ کاریگەری باران بارین لاواز دەبێت ئاسمان لە هەندێ شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت. هەروەها لە کاتەکانی بەیانی زوودا پێشبینی دروسبوونی تەمێکی سووک هەیە لە هەندێ شوێنی سنووری پارێزگای سلێمانی.
خێراى با / لەسەرخۆ ( ٥ – ١٥ ) کم/ک. لەدوای نیوەرۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەندی جار چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی ٢٠کم/ک.  

پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر:  ١٧ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٣  پلەی سیلیزی
سۆران: ١٢ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ١ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ١٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٤ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ١٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٠ پلەی سیلیزی



AM:10:41:11/02/2026