دوو کارمەندی وەزارەتی کارەبا لە هەولێر لە کاتی ئەرکدا بەهۆی شۆرتی کارەبا برینداربوون.
رۆژی چوارشەممە وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە " بەداخەوە، دوو فەرمانبەری گواستنەوەی کارەبای هەولێر لە کاتی ئەرکی فەرمیدا، لە دوو کاتی جیاوازدا، بە هۆی رووداوی نەخوازراوی کارەباوە بریندار بوون".
سەبارەت بە ناسنامەی بریندارەکان وەزارەتەکە دەڵێت" لەکاتی بەستنی کێبڵی کارەبا بەهۆی شۆرتی کارەبا لە کێبڵی ناو وێستگەی کۆری (ئەیوب ئیدریس ئیبراهیم) توشی روودای سوتانی جەستە بوو".
هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە" لە رووداوێکی دیکەدا، (جنید ملا فائز عبداللە) چاودێر لە وێستگەی کۆری بە هۆکاری تەقینی سێرکت بریکەری فیدەرێکی وێستگەکە توشی روودای سوتانی جەستە بوو".
وێنەی دوو کەرمەندەکە: