لە کاتێکدا پرۆسەی ئاشتی لە نێوان پەکەکەو تورکیا درێژەی هەیە، بەڵام تورکیا پێناچێت هەرگیز لە هەرێمی کوردستان بکشێتەوەو بەردەوامە لە خۆقایمکردنی هێزەکانی و لێدانی رێگا بۆ سەربازگەکانی لەناو خاکی هەرێمدا، لە نوێترین هەنگاویدا رێگای " رەشاڤە " لە ناحیەی دێرەلوک لە ئامێدی دروستدەکات کە رێگایەکی زۆر سەختە.
لە م ڤیدۆیەدا ئەو ناوچەیە کە گەلیی ڕەشاڤەیە لە ناحیەی دێرەلووک لە سنووری قەزای ئامێدی، بە دووریی کەمتر لە کیلۆمەترێک لە سەنتەری ناحیەکەوە دوورە و بە هەزاران ساڵە ڕێگەی هاتووچۆی پیادەی کوردان بووە و رێگایەکی زۆر سەختە بووەو تەنها یەک کەس توانیوویەتی پیایدا تێپەڕێت، ئێستا سووپای تورکیا دەستیکردووە بە تەقاندنەوەی ناوچەکە کە بە دەیان شوێنەوار و جێگای گەشتیاریی لێیەو وێران و تاڵانی دەکات.
ئەو هەنگاوەی تورکیا لە کاتێکدایە کە گەریلاکانی پەکەکە لە دەڤەری نهێلێ نەماون و زیاتر لە ساڵێکە ئەو ناوچەیەیان جێ هێشتووە.
رۆژی سێشەممە ٩ی تەمموز یەکەم پەیامی ڤیدیۆیی عەبدوڵا ئۆجەلان لە پاش زیندانیکردنی بڵاوکرایەوە، ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا جەختی لە بانگهوازه مێژووییهكهی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ بۆ (ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتی) کردەوە و رایگەیاند، پەکەکە دەستبەرداری ئامانجی دەوڵەتی نەتەوەیی بووە، لەو سۆنگەیەشەوە دەستبەرداری ستراتیجی شەڕ بووە و کۆتایی بە بوونی خۆی هێناوە.
رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، وتیشی" ئەو بڕوای به هێزی سیاسهت و ئاشتیی كۆمهڵایهتی ههیه نهك چهك و داواشدەکات هەمووان ئەرکی سەرشانیان جێبەجێبکەن ".
لە وەڵامی پەیامەکەی ئۆجەلانیشدا، کەجەکە رایگەیاند" دەبێت هەمووان لەوە تێبگەن، پرۆسەی ئاشتیی تاکلایەنە پێشناکەوێت و ئەوەی ئۆجەلان دەیڵێت جێبەجێیدەکەن".
دواتر لە ١١ی تەمموزی ٢٠٢٥ پرۆسەی چەکدانانی گرووپێکی ئەندامان پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سوورداشی سەر بە قەزای دوکان دەستی پێکرد، لە قۆناغی یەکەمدا، ٢٠ بۆ ٣٠ و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی تورکیا و عێراق و هەرێمی کوردستان،ئەندامی پەکەکە چەکەکانیان دانا، وەک نیازپاکیی لە پرۆسەی ئاشتی تورکیا.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە سردانی پەیجی سپی بکەن: https://www.facebook.com/share/r/1AoSACd4Wh/