وەزارەتی کارەبا چوار بڕیاری گرنگی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هاوڵاتیان دەرکرد.
وەزارەتی کارەبا دەڵێت " مانگی داهاتوو پسوولەی ١٤ ڕۆژ بۆ هاوڵاتییان دەڕوات".
هەروەها لە ماوەی ٥٠ ڕۆژدا هاوڵاتیان دەتوانن پارەکە بدەن و پێش بڕینی کارەبا ٣ جار ئاگادار دەکرێنەوە".
لە بارەی ئەو هاوڵاتیانەی تا ئێستا تۆمار نەکراوان، پارەکانیان بۆ دەبێتە قیست و داشکاندن (واتا ئەو کەسانەی تا ئێستا وەسڵیان بۆ نەهاتووە پارەکانیان دەکرێتە قیست و داشکاندن.
هەروەها هاتووشە" بەشێک لە وەسڵەکانی ئەم مانگە هەڵەی چاپی تێدایە و پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت".
ئەو ەلە کاتێکدایە چەند رۆژێکە پرسی پێدانی کارەبا لەسەر ئاستی هەرێم بۆتە رۆژەڤ و، خەڵک نیگەرانە لە زیادبوونی نرخی کارەبا.