ئاسایشی هەولێر بەکارهێنەرێکی دیاری تیکتۆک دەستگیر دەکات

‌وێنەی دەستگیرکراو لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە بڵاوکراوەتەوە.

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی دەستگیرکردنی عەلی مام بەکر بەکارهێنەری دیاری تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک بڵاوکردەوە.

چوار شەممە، ١١ شوبات ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، عەلی مام بەکر، تیکتۆکچیی ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکراوە بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و هەروەها تێکدانی بەها کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی ئەو ناوەڕۆکانەی بڵاوی کردوونەتەوە".

لە بارەی دەستگیرکردنەکەیەوە ئاسایشی هەولێر ڕونیکردوەتەوە کە ئەو "تیکتۆکچییە هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە بووەتە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتی لەلایەن هاووڵاتییانەوە، بۆیە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر".

ماوەی دوو ڕۆژە چەند دیمەنێکی ناوبراو بڵاوبۆتەوە کە باس لەوە دەکات "حاشای لە خێزانەکەی کردوە" و لە دواتردا گرتە ڤیدیۆیەکی دیکەی بڵاوکردوەتەوە کە لەگەڵ خێزانەکەی ئاشت دەبێتەوە. 


PM:08:14:11/02/2026